zagros news agency

سێلین دیۆن بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ دەبێت و زنجیرە کۆنسێرتێک لە پاریس سازدەکات

شاری پاریس لەم ڕۆژانەدا لە چاوەڕوانییەکی بێدەنگ و پڕ لە هیوادایە. پۆستەرە ڕەش و سپییەکانی سێلین دیۆن کە تەنیا ناوی گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکانی وەک “The Power of Love”ـی لەسەرە، شەقامەکانی پایتەختی فەڕەنسایان تەنیوە. ب

 

ەپێی دزەپێکردنی هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان، ئەم ئەستێرە جیهانییە دوای دوو ساڵ لە دەرکەوتنی لە پاریس، خۆی بۆ زنجیرە کۆنسێرتێک لە هۆڵی “پاریس لا ديفانس ئارينا” ئامادە دەکات.

 

بڕیارە ئەم گەڕانەوەیە لە پایزی داهاتوودا (ئەیلوول و تشرینی یەکەم) بێت و هەفتانە دوو کۆنسێرت ئەنجام بدات.

 

ئەمە تەنیا گەڕانەوەیەکی هونەری نییە، بەڵکو سەرکەوتنی ئیرادەی مرۆڤە بەسەر نەخۆشییەکی دەگمەن و ئاڵۆزدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

یاسین