ئەمڕۆ پێنج شەممە 26-03-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێک جار تەزرە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە , لە کاتەکانی شەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت . هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 5 – 7 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
سبەی هەینی 27-03-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بەردەوامی دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
26-03-2026

