zagros news agency

‌پاکستان: گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

 

ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و وڵاتەکەی رۆڵی ناوەندگیر دەگێڕێت.
بەپێی گوتەکانی، واشنتن پێشنیارێکی 15 خاڵی ئاراستەی ئێران کردووە و تاران ئێستا خەریکی هەڵسەنگاندنیەتی.
دار ئاماژەی بەوەدا تورکیا و میسر و چەند وڵاتێکی دیکەش پشتیوانی لەم دەسپێشخەرییە دەکەن.
لە بەرانبەردا، عەباس عێراقچی دووپاتی کردەوە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ نییە، بەڵام پەیامەکان لە رێگەی وڵاتانی هاوڕێوە دەگواسترێنەوە.
لە هەمان کاتدا، وڵاتانی کەنداو داوایان کردووە لە هەر دانوستانێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەکرێت، بەشدار بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باشوور؛ سێ وەرزشکاری ئێرانی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەستگیر کران

یاسین

هەزاران پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە رۆژانی پشووی هەڵبژاردنی راگەیاند

یاسین