zagros news agency

هاککەرانی ڕووسیا: دڵی دیجتاڵیی ئۆکراینامان هاک کرد و دزەمان کردە ناو بانک و وەزارەتەکانەوە

 

گرووپی هاککەری ڕووسی لەژێر ناوی (داسی ئەلیکترۆنی)، بە قسەی خۆیان، دڵی دیجیتاڵیی حکوومەتی ئۆکراینایان هاک کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی (ڕووسیا ئەلیەوم)، گرووپەکە توانیویانە کۆدە ئەلیکترۆنییەکانی حکوومەت و تۆماری واژۆی دیجیتاڵیی سەرجەم دامەزراوەکانی کەرتی گشتیی ئۆکراینا بشکێنن و دزە بکەنە ناویەوە.

لەم هێرشە سایبەرییەدا، هاککەرە ڕووسەکان دەستیان گەیشتووە بە بەرنامەی سەرەکیی (سایفەر – Cipher) کە بانکە گەورەکان، وەزارەتەکان، دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس بۆ پاراستنی نهێنییەکانیان بەکاری دەهێنن.

هەروەها هاککەرەکان توانیویانە دەست بەسەر “تۆماری واژۆی دیجیتاڵی”ی سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی ئۆکراینادا بگرن، کە بۆ مۆرکردن و واژۆکردنی مامەڵە فەرمییەکان بەکار دێت.

سەرچاوەیەک لە گرووپە هاککەرە ڕووسییەکە دەڵێت: “بەهۆی ئەم هێرشە سایبەرییەوە، توانیمان هەموو کۆدە بنەڕەتییەکانی ئەو بەرنامانە لەبەر بگرینەوە کە حکوومەتی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری نێوان وەزارەتەکان و بانکەکان. ئەمە گەورەترین دزەکردنە بۆ ناو سیستەمی دیجیتاڵیی ئۆکراینا.”

لە لایەکی دیکەوە، هەمان گرووپ توانیویانە ماڵپەڕی (Novosti Donbassa) هاک بکەن کە یەکێکە لە گەورەترین سایتە هەواڵییەکانی ئۆکراینا. لەم هێرشەدا نزیکەی ٥٠٠ هەزار هەواڵیان سڕیوەتەوە و سایتەکەیان لەکار خستووە.

هاوکات ئۆکراینا بەفەرمی دانی بەوەدا ناوە کە هێرشی دیجیتاڵی کراوەتە سەر سیستەمی دیجیتاڵیی وڵاتەکەی.

کۆمپانیای (سایفەر) کە بەرپرسە لە پاراستنی ئەو زانیارییانە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لەسەر ماڵپەڕەکەی دانی بەوەدا ناوە کە هێرش کراوەتە سەر سیستەمەکەیان و زانیارییە تایبەتەکانیان دزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا دۆخی ناوچەکەتاوتوێ دەکەن

یاسین

430ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین

میدیاکانی حوسییەکان: ئەمەریکی و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە

سەڵاح