ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، حکوومەت لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەت و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بەردەوامە.
حوسێن عەوادی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) جەختیکردەوە، دەسەڵاتداران لە مانگەکانی داهاتوودا 6 ملیۆن پارچە چەک کۆدەکەنەوە.
عەوادی گوتی: “کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە بڕیارێکە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرجەم پێکهاتە ئەمنییەکانی عێراق لەسەری سازانیان کردووە، تا چەک تەنیا بەدەستی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانەوە بێت و حکوومەت سوورە لەسەر جێبەجێکردنی”.
عەوادی روونیکردەوە، ئەگەری هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتر لە 6 ملیۆن پارچە چەک رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکرێت. عەوادی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ پلانی هەیە ئاسایشی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بپارێزێت و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاکان رادەستی وەزارەت دەکرێت.
عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەتەوە بێت و سەرجەم گرووپە چەکدارەکان لەنێ

