zagros news agency

تایلاند لەسەر تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگەرەکانی لەگەڵ ئێران رێککەوت

 

ئەمڕۆ شەممە، 28ـ3-2026، حکوومەتی تایلاند، گەیشتنی خۆی بە رێککەوتنێکی فەرمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند، بە مەبەستی رێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەکانی بە گەرووی هورمزدا، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە کردەیی داخرابوو.

ئانووتین چارنڤیراکول، سەرۆکوەزیرانی تایلاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە وردەکاریی رێککەوتنەکە کرد و گوتی: “لە ئێستا رێککەوتنێک کراوە کە رێگە دەدات بە نەوتهەڵگرەکانی تایلاند بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن، ئەمەش دەبێتە هۆی رەواندنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی بۆ وڵاتەکەمان.”

ئەمە لەکاتێکدایە لەوەتەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکردووە، سوپای پاسدارانی ئێران گەرووی هورمزی بەرووی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان داخستووە، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر نەخۆشخانەیەک ڕاسپێردراوە

یاسین

یاریزانانی بەرشەلۆنە بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن

یاسین

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین