zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

 

هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن.

 

داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

دۆلار دابەزی

یاسین

بایدن و ماکرۆن سه‌رمایه‌كانی سڕكراوه‌كانی روسیا بۆ ئۆكرانیا خه‌رج ده‌كه‌ن

سەڵاح