zagros news agency

بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە ” جەوهەر قەهار گەڵاڵی ” بەخاکسپێردرا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.3.29، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی و، پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان و فەرماندە سەربازییەكان و هەڤاڵان و كەس و كار و بنەماڵەكەی، تەرمی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و فەرماندەی هێزەکانی خەباتی هەولێر “جەوهەر قەهار گەڵاڵی” لە گۆڕستانی بنەماڵەکەی بەخاکسپێردرا.

خوالێخۆشبوو “جەوهەر قەهار گەڵاڵی” وەک یەکێک لە فەرماندە و پێشمەرگە دێرینەکانی ناوچەکە دەناسرێت کە تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پاراستنی خاکی کوردستان تەرخان کردبوو. ئامادەبووان لە مەراسیمەکەدا جەختیان لە ڕۆڵی گرنگی ئەو فەرماندەیە کردەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی تێکۆشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،كۆده‌بێته‌وه‌

دڵشاد

ئێران: هۆشداری لە زیادبوونی کۆرۆنا دەدرێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان

سەڵاح