ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تەمووز،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەرەو تاران جێهێشت، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: سەردانەکەی عەلی فالح ئەلزەیدی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین مەلەفی گرنگ و هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا دێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە جێبایەخەکان و هەوڵدان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا.

