zagros news agency

کارڤاخاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید کاتی بەرەو کۆتایی دەچێت

 

تەمەنی دانی کارڤاخاڵ کە ئێستا لە بەهاری 34 ساڵیدایە وای کردووە کە داهاتووی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەنادیاری بمێنێتەوە
رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەرچەندە گرێبەستی کارڤاخاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید تەنها سێ مانگی ماوە بەڵام هیچ پێشهاتێک نییە سەبارەت بە مانەوە یاخود رۆییشتنی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەهەمان سیناریۆی لۆکا مۆدریج و ناچۆ لە پاش کۆتایی هاتنی وەرز چارەنووسی کارڤاخاڵ دیاریی دەکەن.

لەلایەکیترەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی دانی کارڤاخاڵ دەکەن و ئەگەر لە مێرێنگی بڕوات ئەوا ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن ئەستێرە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 18 یاریی کردووە بەڵام نەیتوانیوە هیچ بەشدارییەکی گۆڵی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی عێراق بۆ پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران: داخستنی گەرووی هورمز زیانی بە ئابووریی وڵات گەیاندووە

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

بەهۆی نقوم بوونی دوو کەشتی گەشتیاری لە چین نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 70ـی دیکەس بریندار بوون

سەڵاح