zagros news agency

سووریا: هێرشێکی فراوانی درۆنی بۆ سەر بنکەکانمان لە نزیک سنووری عێراق ئەنجامدراوە

سوپای سووریا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشێکی فراوان بە درۆن بۆ سەر چەندین بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتە نزیک سنووری عێراق کراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە، زۆربەی ئەو درۆنانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێنراون و نەهێڵدراون بگەن بە ئامانجەکانیان.
سوپای سووریا جەختی کردەوە بژاردەکانیان بۆ وەڵامدانەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و «بە شێوەیەکی گونجاو» بۆ پاراستنی سەروەری و خاکی وڵات وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی زیاتربوونی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان لە ناوچەکەدا و پاش دەستپێکردنی جەنگی ناوچەیی دێتە هەژمار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەربازێکی پێشووی به‌ریتانیا زانیاری هه‌ستیاری به‌ ئێران داوه‌، سزای 14 ساڵ زیندانی درا

سەڵاح

یەکێتیی ئەورووپا ٢٠ ملیۆن یۆرۆی دیکەی وەک هاوکاری بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەرخان کرد

یاسین

بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین