zagros news agency

هۆشداری ئێران بۆ ڕووسیا و چین لەبارەی بێدەنگی لە جەنگ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا بە وڵاتانی وەک ڕووسیا و چین کە هەڵوێستەکانیان لەبارەی جەنگ کاریگەریی لەسەر سیاسەتی داهاتووی تاران دەبێت.
اسماعیل بەقایی جەختی کردەوە «تەنانەت ئەوەی بڵێن بەشێک نین لە جەنگەکە بەس نییە» و شێوازی هەڵوێستگرتن دەکرێتە بەشێک لە هاوکێشە سیاسییەکانی داهاتوو.
ئەو هۆشداریی دا کە بێدەنگی بەرانبەر ئەم قەیرانە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە هەبێت و لە کۆتاییدا هەموو لایەنەکان بگرێتەوە.
هەروەها هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە «تاوان» وەسفکرا و ڕەخنە لە هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گرت.
لە هەمان کاتدا، بەقایی دووپاتی کردەوە ئێران هیچ وڵاتێکی ناوچەیی بە دوژمن نازانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

سەڵاح

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح