با سەرەتا دەربارەی هۆرمۆنەکانی بەختەوەری بزانین، دواتر بزانین چۆن دەتوانین زیادیان بکەین. هۆرمۆنەکانی بەختەوەری بریتین لە:
1- دۆپامین بریتیە لە “هەستکردن بە باشی” دۆپامین پەیوەندی هەیە بە هەستکردن بە باشی و فێربوون و بیرەوەری و کارکردن و جوڵە.
2- سیرۆتۆنین لەوانەیە کەسانێکت بینیبێت کە هەمیشە مەزاجێکی باشیان هەیە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، سیرۆتۆنینی جەستەیان بە تەواوی ئاساییە، ئەم هۆرمۆنە یارمەتی ڕێکخستنی باری دەروونی و خەو و ئارەزووی خواردن و هەرس و توانای فێربوون و یادەوەری دەدات.
3- ئۆکسیتۆسین بە هۆرمۆنی خۆشەویستیش ناسراوە، ئەم هۆرمۆنە پێویستە بۆ منداڵبوون و شیرپێدان و پەیوەندییەکی بەهێزی دایک و باوک و منداڵ. ئۆکسیتۆسین یارمەتی بەهێزکردنی متمانە و هاوسۆزی و پەیوەندی دەدات لە پەیوەندییەکاندا.
4- ئەندۆرفین ماددەی ئازارشکێنی سروشتی جەستەیە کە لە وەڵامی فشار یان ناڕەحەتی بەرهەم دێت ، تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کاتێک دڵتەنگ دەبیت، جەستە چۆن مامەڵە دەکات؟ بە یارمەتی ئەندۆرفین.