zagros news agency

مان سیتی لیڤەرپوڵی گۆڵباران کرد

لەیاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا،یانەی مانچێستەر سیتی ڕووبەڕووی لیڤەربوڵ بوویەوە
لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا مان سیتی لەڕێگەی هالاندەوە لەخولەکی 39 تینوێتی گۆڵی شکاند و گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،لەخولەکی 2+45 هالاند جارێکی دیکە هاتەوە سەر گۆڵی لیڤەرپوڵ و گۆڵی دووەمی سیتی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا لیڤەرپوڵ سەقاڵی کەم کردنەوەی ئەنجامەکە بووە،بەڵام لەخولەکی 50 سێمینیۆ بۆ جاری سێیەم تۆڕی لیڤەرپوڵی هەژاند و هەموو شتێکی لەبەرژەوەندی مان سیتی یەکلایی کردەوە،هالاندیش لەخولەکی 57 جارێکی دیکە گەیشتەوە گۆڵی لیڤەرپوڵ و چوارەم گۆڵی سیتی و هاتریکی خۆی تۆمار کرد
سەرئەنجامیش یاریەکە 4 گۆڵی بێـوەڵام لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش مان سیتی لیڤەرپوڵی دووچاری شکستێکی قورس کردەوە و توانیشی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاربێلوا؛ بۆ یارییەکەمان ئامادەین

یاسین

ئینتەر میلان لە دوا ساتەکان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

یاسین

فابریگاس بووە باشترینی مانگ لە ئیتاڵیا

یاسین