zagros news agency

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵای لوبنان بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل ژمارەیەک سەرکردەی ئێرانی کردە ئامانج، ئێران بڕیاری کەمکردنەوەی بوونی سەربازی خۆی لە سووریا داوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێزەکانی ئێران لە سەنگەرەکانیان لە دیمەشق، دێرە و قینترە کشاونەتەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئێران پێگەکانیان لە باشووری سووریا چۆڵکردووە و حزبوڵای لوبنان و چەکدارە عێراقییەکان لە شوێنی خۆیان دانراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كرێت

سەڵاح

دهۆك.. چه‌ند شه‌قامێكی 60 مه‌تری و 30 مه‌تری دروست ده‌كرێن

سەڵاح

به‌وێنه‌…. بووژانەوەی کەندی کۆرنیشی هەولێر

سەڵاح