شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی، باس له هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین ده‌كات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه شه‌پۆله‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان سه‌رتاسه‌رییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی نیسانی 2026، خه‌ڵات سدیق، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ بارانی سەرتاسەری لە کاتەکانی نزیک نیوەڕۆ بۆ عه‌سر دەگاتە سنووری هەولێر و دهۆک و لە دوای عه‌سریشه‌وه بۆ دره‌نگانی شەو، دەگاتە سنووری سلێمانی و هەڵه‌بجە و چەمچەمال و کەرکووک و گەرمیان.”
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: “بارانبارینی ئه‌مڕۆ هەندێ کات تاوەباران دەبێت و هه‌روه‌ها له هەندێ کاتی دیكه‌دا بارانی به‌خوڕ ده‌بێت، سبەی چوارشەممە لە زۆرێک لە ناوچەکان کاریگەریی ئه‌و شه‌پۆله لاواز دەبێت.”

