zagros news agency

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر جیرۆنا لە لالیگای ئیسپانیا،کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی بەرکەوتنێکی توند سەرەوەی ئەبرۆی دووچاری تەقین بوویەوە هاندەرانی یانەکەی خستە واس واسەی بەشداری نەکردن و کردنی لەیاری بەرامبەر بایرن میونخ.

شایەنی باسە ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید ڕایانگەند کیلیان سەلامەتە و بەشداری نەکردنی لە ڕاهێنانەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ خۆ پارێزی لە هەر ئەگەرێکی گەورە بوونی برینەکە،بۆیە وایان بەباشتر زانیوە بەشداری ڕاهێنانان نەکات،بەڵام بۆ یاریەکەی بەرامبەر بایرن میونخ ئامادە دەبێت.

ڕیاڵ مەدرید چوارشەمەی ئەم هەفتەیە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئالیانز ئەرینا دەبێتە میوانی یانەی بایرن میونخ،کە ڕیاڵ مەدرید لەم یاریەدا تەنها بردنەوە چارەی دەکات تاکو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆندی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە

یاسین

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

ئیسرائیل شەش فڕۆکەخانەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج

سەڵاح