ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینی و جارێکی دیکە سنووری 100 دۆلاری تێپەڕاند. ئەم هەڵکشانە دوای زنجیرەیەک گۆڕانکاری سیاسی و ئابووری دێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕ هەبووە.
نەوتی برێنتی دەریای باکوور تەنیا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا نزیکەی 6 دۆلار و 71 سەنت چۆتە سەر نرخەکەی، بەمەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 101 دۆلار و 91 سەنت.
هاوکات نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بازدانێکی گەورەتری تۆمارکرد و 7 دۆلار و 60 سەنت گرانتر بوو، لە ئێستادا بە 104 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکی ئەم ناسەقامگیرییەی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنانی دانوستاندنەکانی پاکستان. لە کاردانەوەی ئەمەشدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا تەنگەی هورمز بەڕووی کەشتییەکانی ئێراندا دادەخەن، ئەمەش ترسی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕە جیهانییەکاندا دروستکردووە.

