zagros news agency

سوودانی: گەلی کوردی ئاشتیخواز ڕووبەڕووی قێزەونترین ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی بوونەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، بە خەمێکی قووڵ و بەبیرهێنانەوەیەکی پڕ لە ئازارەوە، یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانەیە دەکەینەوە کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆریی لەناوچوو و باندە تاوانکارییەکانی دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا ئەنجام دران.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش 38 ساڵ، گەلی کوردی ئاشتیخواز لە شار و شارۆچکە و گوندەکاندا، ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی کوشتن، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی بوونەوە؛ تاوانێک کە بەدەر بوو لە هەموو بەها مرۆییەکان و دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم برینە قووڵە، ئەمڕۆ بە شانازییەوە جەخت لەسەر یەکڕیزیی وڵات و برایەتیی نێوان پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە. لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی، دەستووری و فرەییدا کە تێیدا هەموو هاووڵاتیان بە شکۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاکاری و بەئامانجگرتنێک لە سایەیدا دەژین، کار دەکەین بۆ ئەوەی هەرگیز ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێم داوایه‌كی له‌ هاوڵاتیان كرد

سەڵاح

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

یاسین

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

دڵشاد