zagros news agency

مۆدریچ بە مەرج گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

 

پاش ئەوەی گرێبەستی لۆکا مۆدریچ لەگەڵ ئەیسی میلان لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە یانەکە دەستیان کردووە بە هەوڵدان بە مەبەستی درێژکردنەوەی.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە ناوەراستکارەکە دوو مەرجی سەرەکی بۆ کارگێری یانەکەی داناوە و لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئامادەیە بمێنیتەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە مەرجەکانی مۆدریچ برتییە لە مانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر و لەهەمان کاتدا بەهێزکردنی ریزەکانی میلان بە هێنانی چەند یاریزانێک بەجۆرێک بتوانن لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان رکابەری بکەن.

لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا بەرپرسانی یانەکە بەتەواوی وەڵامی داواکارییەکانی لۆکایان نەداوەتەوە و بەڵام ئەگەر بابەتی دارایی رێگر نەبێت ئەوا لە پلانیان داناوە چەند گرێبەستێک ئەنجام بدەن.

ئەستێرە کرواتییەکە لەم وەرزە لەگەڵ ئیتاڵییەکە بەشداری 34 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیپ گواردیۆلا وەڵامی مایلز لویس دەداتەوە

یاسین

یانەی سلێمانی سەرخرا بۆ خولی پلەدووی عێراق

یاسین

لە لێدوانێکدا دێشامب باسی تۆپی ئاڵتونی و دیمبێلێ دەکات

یاسین