دوێنێ یهكشەممە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەموو کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە.
چوار سەرچاوەی بواری وزە ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی هەینی عێراق هەناردەکردنی نەوتی باشووری دەستپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک بەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا وەستابوو، ئێستاش یەکێک لە کێشتییە نەوتهەڵگرەکان دەستی بە بارکردنی نەوتی خاو کردووە.
رۆیتهرز

