zagros news agency

تۆڕێکی داعش له بەسرە هەڵوەشایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەسڕە، ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی تیرۆریستیی سەر بە ڕێکخراوی “داعش” و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامەکانی کە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەندامانی ئەم تۆڕە بانگەشەیان بۆ بیرۆکەی تەکفیریی توندڕەو کردووە و پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.”
زیاتر وتی: “هەوڵە هەواڵگرییە پێشوەختەکان بەشداربوون لە پووچەڵکردنەوەی نەخشەکانی ئەم تۆڕە پێش جێبەجێکردنیان، و توانراوە سەرجەم ئەندامەکانیان دەستگیر بکرێن.”
بەپێی بەیاننامەکە، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە ڕێکخراوی “داعش”ن و بەیعەتیان پێداوە؛ دوای ئەوەی گوتەکانیان لەلایەن دادوەرەوە پەسەند کرا، ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەبارەت به دۆسیەی سزادراوانی بیانیی گوازراوە لە سووریاوە کۆبۆوه

سەڵاح

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

هاکان فیدان: عێراق دەبێت بەرانبەر چەکداران هەڵوێستێکی جەدی هەبێت

سەڵاح