zagros news agency

کات و بەرواری یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

 

بە فەرمی یاریی کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە قۆناغی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یارییەکە لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیدایە کە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات لە لە کاتژمێر 10ی شەوی 10ی مانگی پێنجی داهاتوو.

ئەمە لە کاتێکدایە یاریی یەکەمی نیوان ئەو دوو یانەیە کە لە قۆناغی یەکەمدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە بە جیاوازی نۆ خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدریدی دووەم و ئەگەری هەیە تا کاتی یاریی کلاسیکۆ نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنیەکە یەکلاببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر بە تاکە گۆڵێک لەگەڵ دیالە یەکسان بوو

یاسین

ڕیال مەدرید تاقیکردنەوەکانی مباپێ دوادەخات

یاسین

مانوێل نۆیەر لە یاریگاکان دادەبرێت

یاسین