ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانىده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه‌.

له‌ كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتىده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/26

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات

یاسین

لاشێ کەسەکێ د رویبارێ خابیری دا هاتە دیتن

دڵشاد