zagros news agency

پاتریک موڵدۆن لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند پاتریک موڵدۆن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

مردنی ئەم ئەستێرەیە زۆر کتوپڕ بووە و هاوڕێ و هەوادارانی تووشی شۆک کردووە، بەتایبەت کە لەم دواییانەدا بەردەوام خەریکی کارە هونەرییە نوێیەکانی بووە.

 

موڵدۆن لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە و سەرەتا وەرزشوان بووە، دواتر ڕووی لە نواندن کردووە. بەهۆی ڕۆڵی “ئۆستن ڕید” لە زنجیرەی “Days of Our Lives” ناوبانگێکی زۆری دەرکردز

 

هەروەها لە فیلمی جیهانی “Starship Troopers” بەشداری کردووە. جگە لە نواندن، لە بواری بەرهەمهێنانی سینەماییشدا چالاک بووە و چەندین پڕۆژەی گرنگی پێشکەش کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان لەبارەی داخستنی سێ کەناڵی نێوخۆیی

ART

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دیداری “ژن.. شیعر.. گۆرانی” ساز دەکات

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART