ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێرانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کۆماری ئیسلامی دەستپێکردنی هەر خولێکی نوێی دانوستانەکانی بە ڕاگرتنی ئەوەی “پێشێلکردنی ئاگربەست” لە لایەن ئەمریکاییەوە ناوی برد، مەرجدار کردووە.
ئیرەوانی گوتی: “دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاگربەست ڕابگرێت” و ئەگەر ” گەمارۆکە هەڵبگرن، خولی داهاتووی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە دەچێت.”
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، بابەتی گەمارۆ و ناکۆکی لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان بووەتە یەکێک لە ڕێگرە سەرەکییەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
ئیرەوانی جەختی کردەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە پێشێلکردنی ئاگربەست بەردەوام بێت ، زەمینە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێی دانوستانەکان نییە.
ئیرەوانی لە درێژەدا گوتی کۆماری ئیسلامی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە؛ ئەو گوتیشی ئێرانی دەستپێکەری “دەستدرێژیی سەربازی” نەبووە و ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە دوای چارەسەری سیاسییدا بێت، تاران ئامادەیە، بەڵام ئەگەر شەڕی بوێت، ئێرانیش بۆ ئەوە ئامادەیە.

