zagros news agency

پەرلەمانتارێک: ڕێککەوتن کراوە وەرزی یاسادانان تا کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت

ڕێککەوتن کراوە وەرزی یاسادانان کە بڕیار بوو لەم ڕۆژانەدا کۆتایی بێت، تا کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەوام بێتئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی “دەوڵەتی یاسا”، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێک لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک کوتلە سیاسییەکاندا هەیە بۆ درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی ئێستا بۆ ماوەی مانگێک.
هیلالی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “ڕێککەوتن کراوە وەرزی یاسادانان کە بڕیار بوو لەم ڕۆژانەدا کۆتایی بێت، تا کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە: “بڕیاری درێژکردنەوەکە بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووە، کە بڕیارە دوای ڕاسپاردنی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەست پێ بکات؛ ئەوەش بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستوور کە دەڵێت کەسی ڕاسپێردراو دەبێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا کابینە وەزارییەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.”
هیلالی وتیشی: “جگە لە پرسی حکومەت، کۆمەڵێک یاسای زۆر لەناو لێژنە پەرلەمانییەکاندا هەن کە پێویستییان بە خوێندنەوە و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوودا پەسەند بکرێن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵدەدرێت خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ زوو پەسند بکرێت

یاسین

بەغدا لە تاواندا دووەم مەترسیدارترین شاری عەرەبییە

سەڵاح

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری دەرەوە جەخت لە کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازییەکان دەکەنەوە

یاسین