zagros news agency

نرخی زیو لە پاشەکشەی بەردەوامدایە

 

​نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە دابەزین و لە دوایین مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا نرخەکەی نزمبوونەوەیەکی تری بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا فشارە ئابوورییەکان و ناجێگیریی بازاڕەکان کاریگەرییان لەسەر خواست و خستنەڕوو دروست کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممه ​لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک کیلۆگرام زیوی روژی شەممە لە 2,444.07 دۆلارەوە دابەزی بۆ 2,432.65 دۆلار، ئەمەش بەو مانایەیە کە نزیکەی 11.42 دۆلار دابەزینی تری تۆمار کردووە.

هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لە 76.02 دۆلارەوە بۆ 75.66 دۆلار نزم بووەوە و نرخی یەک گرام زیویش گەیشتە 2.43 دۆلار، ئەم شەپۆلە نوێیەی دابەزین دوای ئەوە دێت کە وەبەرهێنەران بە وریاییەکی زیاترەوە مامەڵە دەکەن.

​شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهێزیی بەهای دۆلار و کاریگەرییەکانی گەمارۆی دەریایی لە ناوچەکە، لەگەڵ ترسی بەردەوام لە گۆڕانکاریی ئابووری، فشارێکی گەورەیان خستووەتە سەر کانزا گرانبەهاکان. هەروەها دۆخی جیۆپۆلیتیکی و جووڵەی بازاڕی وزە، بەتایبەت لە گەرووی هورمز، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاراستەی نرخەکان دروست کردووە.

​ئەمە نزمترین ئاستی نرخەکانە کە لەم ماوەیەی دواییدا تۆمار کرابێت و چاوەڕوان دەکرێت بازاڕ لەژێر فشاری زیاتری فرۆشتندا بمێنێتەوە ئەگەر بارودۆخە ئابوورییەکان و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بەم ئاراستەیە بەردەوام بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی : هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن ساڵی ئارامی و سەرکەوتن و خۆشی بێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

یاسین

ئێران لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بێ‌هیوایە

سەڵاح