zagros news agency

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە، 27-4-2026 ڕایگەیاند، دوای وەستانێکی کاتی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کەرکووک و ئەنقەرە لە 1ـی 5ـەوە دەستپێدەکەنەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکووک جەختی کردووەتەوە کە تەواوی ئامادەکارییەکان کراون بۆ پێشوازیکردن لە گەشتەکان بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و ڕێکخستنی نێودەوڵەتی.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا خشتەی گەشتەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی جووڵەی ئاسمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، ئیدارەی فڕۆکەخانە داوا لە هەموو گەشتیاران دەکات چاودێری کەناڵە فەرمییەکان بکەن و پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانییەوە بکەن بۆ وەرگرتنی وردەکاری و کاتی دەقیقی گەشتەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

سەڵاح

سێلین دیۆن بە کۆنسێرتە نوێیەکانی جارێکی دیکە لەگەڵ جەماوەرەکەی کۆدەبێتەوە

ART