zagros news agency

ئەوروپا بەرەو سەربەخۆیی دیجیتاڵ دەچێت و پشتبەستن بە سۆفتوێری ئەمریکی کەم دەکات

 

ولاتەکانی ئەوروپا لەم ماوەیەدا هەوڵەکانی خۆیان زیاد کردووە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سۆفتوێر و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا ئەمریکیەکان و ئاراستەکردنیان بۆ چارەسەری ناوخۆیی.

هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوە نیگەرانی ولاتانی ئەوروپایە بۆ یاساکانی ولاتی ئەمریکائە کە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە داتا و زانیاریەکانیان پارێزراو نیە بە تایبەتی دوای ئەوەی یاسای CLOUD Act ڕێگە دەدات بە دەسەڵاتەکانی ئەمریکا دەستیان بگات بە زانیارییەکان تەنانەت ئەگەر سێرڤەرەکانیان لە دەرەوەی وڵات هەڵگیرا بن. بەمەش هەندێک وڵاتی ئەوروپا دەستیان کردووە بە گۆڕینی سیستەمەکانیان بۆ چارەسەرە سەربەخۆیەکان وەک گواستنەوە لە Microsoft Windows بۆ سیستەمی Linux بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی زیاتر لەسەر ژێرخانەی دیجیتاڵی خۆیان هەبێت نەک ولاتی ئەمەریکا. بەڵام لەگەڵ ئەم هەوڵانەشدا، شارەزایان پێیان وایا کە گەیشتن بە سەربەخۆیی تەواو لە بواری تەکنەلۆژیا کارێکی قورسە، چونکە بازاڕی جیهانی هێشتا بە شێوەیەکی زۆر لەلایەن کۆمپانیا گەورەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: په‌رله‌مانتاران هه‌موو كاته‌كانیان له‌ كافتریاكه‌ی په‌رله‌مان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

یاسین

شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ بەیەکبەستنەوەی گەڕەکی ژین و برایەتی لە هەولێر درووست دەکرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند

سەڵاح