zagros news agency

سکاڵای ئیلۆن مه‌سك دژی سام ئه‌لتمان لەسەر ئاراستەی ستراتیژی کۆمپانیای ئۆپن ئه‌ی ئای

 

‏Elon Musk سکاڵایەکی یاسایی دژی Sam Altman و OpenAI کردووە و تێیدا بانگەشە دەکات کە کۆمپانیاکە پەیمانە سەرەتاییەکەی شکاندووە و لە ڕێگای گۆڕان بۆ کۆمپانیایەکی قازانج‌ویست لە ئامانجی خزمەتکردنی مرۆڤایەتی دوورکەوتووەتەوە.

ماسک دەڵێت کاتێک ئۆپن‌ئەی‌ئای دامەزرابوو، ئامانجەکەی ڕوون بوو بۆ دروستکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ سوودی هەموو مرۆڤایەتی، نە بۆ قازانجی کۆمپانیاکان. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، بە تایبەتی دوای هاوکارییە گەورەکەی لەگەڵ Microsoft ئەو پێی وایە کۆمپانیاکە بە ئاراستەیەکی تر ڕۆیشتووە و بۆتە دامەزراوەیەکی قازانج‌ویست کە زیاتر گرنگی بە بازاڕ و داهات دەدات.

هەروەها ماسک داوای گەڕاندنەوەی کۆمپانیاکە دەکات بۆ بنما سەرتاییەکان و لابردنی بەڕێوەبەران و قەرەبوویەکی زۆر دەکات، بەڵام ئۆپن‌ئەی‌ئای ئەم بانگەشەیانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو خۆی پێشتر ئاگادار بووە لەو گۆڕانکارییانە و کێشەکەش بەشێکە لە ملمڵانێی گەورە لەسەر داهاتووی زیرەکی دەستکرد

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای OpenAI یەکەمین داتا سەنتەر لە ولاتی ئیمارات دەکاتەوە

سەڵاح

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح

کۆمپانیای میدیاتێک چیپسێتێکی نوێی دروست کرد

سەڵاح