بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی ماددەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣ دەستپێدەکات. بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی کارەکان، دابەشکردنی کارتەکان بەپێی پیتی یەکەمی ناوی (سەرۆک خێزان) دەبێت لە فۆرمی خۆراکدا.
ئەو هاووڵاتیانەی ناویان بەم پیتانە دەستپێدەکات، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن:
(أ – ب – پ – ت – ث – ج – چ – ح – خ – د – ذ)
لە ئاگادارییەکەدا جەختکراوەتەوە، کە تەنها ئەو هاووڵاتیانەی ناوی سەرۆک خێزانەکانیان بەو پیتانە دەستپێدەکات سەردانیان بکەن، بەپێچەوانەوە بەهۆی قەرەباڵغییەوە کارتی هیچ هاووڵاتییەکی دیکە نادرێتەوە و پیتەکانی دیکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە خشتەی نوێ بڵاودەکرێنەوە.
مەرج و پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە:
١- پێویستە هاووڵاتی (فۆرمی خۆراکی ئەسڵی) پێبێت.
٢- فۆتۆکۆپی (کۆپی) فۆرمی خۆراک.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و کاتە دیاریکراوەکان بن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.

