zagros news agency

لیڤاندۆڤیسکی؛ دەمانەوێت ببینە خاوەنی سەد خاڵ

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەلێدوانێکیدا دوای بردنەوەکەی دوێنێ شەویان بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا سوپاسێکی زۆری ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی کرد و ئاماژەی بە ئامانجی یانەکەیدا بۆ کۆتایی ئەم وەرزە،کە بە ئاشکرا باسی لە کۆکردنەوەی 100 خاڵ کرد.

لیڤا دەربارەی ئامانجی بارسێلۆنا وتی؛ ساتێکی خەیاڵیه بۆ ئێمە،دەمانەوێت مێژوو بنووسینەوە و ببینە خاوەنی 100 خاڵ لەم وەرزە،ڕاستی نازانم دەگەین یان نا،بەڵام ئەگەر هەر شتێک ڕووبدات ئەوەمان دەوێت،هیوادارم بتوانین بۆ یاریەکانی داهاتووی خولەکە سەرکەوتن بەدەست بێنین.

دەربارەی بردنەوەی لالیگا لیڤا وتی؛ دەمێکە چاوەڕێی ئەو ساتەین،ڕۆژێکی خۆش دەبێت بەرز کردنەوەی نازناوەکە و ئاهەنگ گێڕان لە شەقامەکان لەگەڵ هاندەران،هەرچەندە هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە،بەڵام ئێمە ئەوەمان دەوێت

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلتەڕا داوای دی مارکۆ دەکات

یاسین

دوا پەیامی ڕۆیشتنی تێر شتیگن گەیشت

یاسین

ئەتلەتیکۆ مەدرید سوورە لەسەر مانەوەی سیمیۆنی

یاسین