بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 3-5-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە (2-4) پلە بەرز دەبنەوە، خێرایی با (10-20) کم/ک و مەودای بینین (7-9) کم دەبێت. لە هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک، ئەگەری بارانی بەهاری کورتخایەن هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 4-5-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ ناوچە سنووری و شاخاوییەکان و بارستە هەوایەکی فێنک بۆ ناوچەکانی تر، ئەگەری باران و تەرزە و هەورە تریشقە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لەو ناوچانە هەیە. پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (6-8) پلە لە سەنتەری پارێزگاکان و (7-9) پلە لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبنەوە. ئاراستەی با باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەی (10-20) کم/ک دەبێت.
تێبینی: بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد کە لە درەنگانی شەوی یەکشەممە ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئەگەری بەفر بارین لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان و تەرزە بارین و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە چینە بەرزەکانی کەشدا هەیە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 29، سبەی 19
سلێمانی: ئەمڕۆ 27، سبەی 17
دهۆک: ئەمڕۆ 26، سبەی 16
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 28، سبەی 20
زاخۆ: ئەمڕۆ 26، سبەی 15
گەرمیان: ئەمڕۆ 30، سبەی 22
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 28، سبەی 19
سۆران: ئەمڕۆ 25، سبەی 16
پیرمام: ئەمڕۆ 24، سبەی 17
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 17، سبەی 8

