zagros news agency

گەلی عەلی بەگ؛ باوکێک بە گریانەوە چاوەڕێی سۆراغی دوو منداڵە ونبووەکەی دەکات

دیمەنی کەنار ڕووباری گەلی عەلی بەگ زیاتر لە پرسەیەک دەچێت؛ باوکێک کە هێشتا لەژێر شۆکی ڕووداوەکەدایە، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە چاوەڕێی هەواڵێکە دەربارەی چارەنووسی دوو منداڵەکەی کە چەند کاتژمێرێکە کەوتوونەتە نێو شەپۆلەکانی ڕووبارەکە و بێسەروشوێنن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (رووداو)، ڕووداوەکە کاتێک بووە کە ئەو دوو منداڵە لە کاتی گەشتکردندا لەگەڵ خێزانەکەیان، کەوتوونەتە نێو ئاوی ڕووبارەکە. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، باوکی منداڵەکان شوێنی ڕووداوەکەی جێنەهێشتووە و بە گریان و نزا چاوەڕێی تیمەکانی مەلەوانی دەکات تاوەکو سۆراغێکی تاقانەکانی بۆ بهێننەوە.

ئەو شوێنەی منداڵەکانی لێ کەوتووەتە خوارەوە، قەرەباڵخییەکی زۆری پێوە دیارە و خەڵکی ناوچەکە و گەشتیاران لە دەوری باوکە دڵشکاوەکە کۆبوونەتەوە، کە دیمەنێکی غەمگین و تراژیدیی بە ناوچەکە بەخشیوە.

ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانانی سۆران لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی منداڵەکان، بەڵام خێرایی ئاوەکە و سەختیی ناوچەکە کارەکانی گەڕانی قورستر کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆبووه‌وه‌

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كات

یاسین