zagros news agency

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

بەگوێرەی دوایین ئاماران، زیاتر لە 40 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لەعێراقدا هەن و ساڵانەش ئەم ژمارەیە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
تەنیا لە سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 10 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراون، لەبەرانبەر ئەو ڕێژە زۆرەی تووشبووەشدا، تەنها 32 نێوەندی چارەسەریی شێرپەنجە لە عێراقدا هەن.
سەعدون لامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم‌بارەیەوە دەڵێت، وەزارەتی تەندروستی گەندەڵی و کەمتەرخەمی زۆری تێدا بەدی دەکرێت و پێویستە حکوومەت چاکسازی و گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کەرتی تەندروستیدا بکات، چونکە ئەم کەرتە لە دۆخێکی چەقبەستوو مەترسیدار دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا داوای زیادکردنی کرێی هەناردەی نەوت لە عێراق دەکات

سەڵاح

باشترین سەرچاوە سروشتیەکانی ڤیتامین سی

lana

ئەم خۆراکانە بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکەن

lana