بریكاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشكرای دەكات، 25%ی جووتسایدی هەولێر- كۆیە تەواو كراوە و بۆ ئەوەی رێگاكە بگاتە نێو كۆیە، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، رەزامەندیی زیادكردنی هەشت كیلۆمەتری دیكەی داوە.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رایگەیاند: “بۆ ئەوەی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- كۆیە بگاتە نێو شاری كۆیە، كۆتایی ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا بە تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ ئەوەی هەشت كیلۆمەتری دیكە لە رێگاكە زیاد بكرێت و بگاتە نێو كۆیە.”
ئاماژەی بەوەش دا: “سەرەتا پڕۆژەكە 34 كیلۆمەتر بوو و نەدەگەیشتە نێو كۆیە، بەڵام ئێستا هەشت كیلۆمەتری دیكەی بۆ زیاد كراوە و دەگاتە نێو كۆیە و بە جێبەجێكردنی ئەم قۆناغە، ڕێگاکە دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە.”
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشكراشی كرد: “دوای ئەوەی 117 ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو هەشت كیلۆمەترە تەرخان كرا، ئێستا کۆی گشتیی بودجەی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 677 ملیار دینار.”
ئاگرین عەبدوڵا ئەوەشی خستە ڕوو: “تاوەكوو ئێستا 25%ی کارەکانی پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر- کۆیە تەواو بووە و کارکردنیش خێراتر کراوە.”
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی هەولێر- کۆیە دەستی پێکرد و رۆژی 10ی 10ی 2024 بەردی بناغەی بۆ دانا و كاركردن لە پرۆژەكەش بەردەوامە.

