zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کۆبووەوە

هەر لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی بەڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

له‌ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تيايدا جەخت لە هاریکاریی نێوانيان كرايه‌وه‌ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە پێکدادانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا ٣٧٢ کەسی مەدەنی کوژراون

یاسین

سووریا یەکخستنی هەموو یەکە سەربازییەکانی لە چواچێوەی وەزارەتی بەرگری ڕاگەیاند

سەڵاح

بەرپرسانی ئەمەریکا: تەلئەڤیڤ شوێنی هێرشەکانی سەر ئێرانی دیاریکردووە

یاسین