zagros news agency

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا: تەنیا ڕێگەی گەرەنتیی تێپەرێنی دڵنیا بە گەرووی هورمزدا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا دەڵێت دوای ڕاپۆرتەکانی دەسپێکردنەوەی هێرشەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە گەرووی هورمز، ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات “بەندە بە موویەکەوە”.
لۆرد ڕیکێتس بە بی-بی-سیی گوت بەهۆی زۆریی هاتوچۆی کەشتییەکان پێش شەڕ و گیرخواردنی “سەدان” کەشتی لە گەرووی هورمزدا، گومانی لە سەرکەوتنی پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لەو ناوچەیەدا هەیە.
ئەو گوتی: “ئەوان ناتوانن پاسەوانیی تەک تەکەی کەشتییەکان بکەن، چونکە تەنیا پێویستی بەوەیە یەک یان دوو کەشتی بپێکرێن تا پیشەسازیی کەشتیوانی هەموو متمانەی خۆی بە ئەگەری تێپەڕبوونی بێوەی لە گەرووی هورمزدا لەدەست بدات.”
بە بڕوای لۆرد ڕیکێتس، “تەنیا ڕێگە” بۆ گەرەنتیی تێپەڕبوونی دڵنیا، ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمی: بارسێلۆنا پێکانەکەی فێرمین لۆپێز و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات

یاسین

چەند گەنجێکی کورد سزادران

یاسین

دووسەد ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

یاسین