لە درێژەی چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانیدا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ ناساندنی کۆڕۆمانی “بوژاندنەوەی ژیلەمۆ”، نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕۆماننووس سەلام عەبدوڵڵا بەڕێوەبرد.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ڕۆشنبیران و ئەدیبان بەڕێوەچوو.
سەلام عەبدوڵڵا تیشکی خستە سەر وێستگەکانی ژیانی و ئەو پاڵنەرانەی بوونە هۆی نووسینی ئەم کۆڕۆمانە. دواتر نووسەر و شاعیر ناڵە حەسەن، خوێندنەوەیەکی ورد و شیکاریی بۆ ناوەرۆک و لایەنە ئەدەبییەکانی کتێبەکە پێشکەش کرد.
ژمارەیەک نووسەر و ڕۆماننووسی ئامادەبوو بە سەرنج و تێبینییەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمەند کرد و گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر بەرهەمەکە بەڕێوەچوو.
کۆڕەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای موکریانییە بۆ پاڵپشتیکردنی نووسەران و وەرگێڕانی کوردستان و برەودان بە بزووتنەوەی فکری و ئەدەبی لە ناوچەکەدا.

