zagros news agency

شەهباز شەریف سوپاسی ترەمپ دەکات

 

شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە یەکێکە لە نێوەندگیرە سەرەکییەکانی شەڕی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئایار ڕای گەیاند بە پرۆسەی ئێستای دانوستانەکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست “گەشبینە”.
ناوبراو هەروەها سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد بەهۆی ڕاگرتنی “پڕۆژەی ئازادی” کە پلانێکی ئەمریکایی بۆ هاوڕێیەتیکردن و پاسەوانیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بوو.
شەریف گوتی: «وەڵامی ئەرێنیی ترەمپ بۆ داواکاریی پاکستان و هەندێک وڵاتی دۆست، بەتایبەت عەرەبستانی سعوودی و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، دەتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕۆڵێکی گرنگ لە پێشخستنی ئاشتی، سەقامگیری و ئاشتەوایی ناوچەییدا بگێڕێت».
شەریف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: «سوپاسی سەرکردایەتیی ئازایانە و ڕاگەیاندنی کاتیی سەرۆک ترەمپ دەربارەی ڕاگرتنی پڕۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز دەکەم».

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

یاسین

مەحموود محەممەد: پارتی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جیاواز دەبێت

سەڵاح

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

سەڵاح