zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 09-05-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (2 بۆ 3) پلە بەرزتر دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (05-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 10-05-2026، کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1 بۆ 2) پلەی دیکە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (05-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 28 سبەی 30
سلێمانی ئەمڕۆ 27 سبەی 28
دهۆک ئەمڕۆ 27 سبەی 29
هەڵەبجە ئەمڕۆ 27 سبەی 29
گەرمیان ئەمڕۆ 30 سبەی 33
زاخۆ ئەمڕۆ 28 سبەی 30
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 28 سبەی 30
سۆران ئەمڕۆ 25 سبەی 27
پیرمام ئەمڕۆ 24 سبەی 26
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 18 سبەی 19

هەواڵی پەیوەندیدار

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا باس لە ڕەشەکوژیی لەم وڵاتە دەکات

سەڵاح

پێشانگەیەک بۆ بەرهەمەکانی ڕاوول دوفی دەکرێتەوە

ART

بە بەشداریی چەندین دامەزراوە؛ هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەچوو

دڵشاد