zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو لەنێوان مەرگ و ژیانە

ئەمشەو لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی بارسێلۆنا،ئەوەی لەو یاریە چاوی لەسەرە یەکلایی کردنەوەی خولەکەیە،کە تەنها بردنەوە دادی مێرێنگی دەدات تاکو بارسا لەسەر حیسابی ئەو نەبێتەوە پاڵەوان،لەبەرامبەردا بارسێلۆنا بارسێلۆنا بردنەوە و بەرامبەر دەیکاتە پاڵەوانی خولەکە.

ئەوەی جێگای سەرنجە حاڵی ئێستای ڕیاڵ مەدریدە،کە یانەکە لەقەیرانێکی قورسە و یانەکە هەرگیز لەم حاڵەدا نەبووە،بەبێ کارڤاخاڵ و ڕۆدریگۆ و مێندی و ڤاڵڤێردی و مێلیتاو و گولەر یاری دەکات،گومانیش دەکرێت کۆرتوا یاری بکات،هاوکات بارسا بەوپەڕی ورەی بەرزەوە مەیدانەکە دەگرێت و چاوەڕان دەکرێت یاریەکی پڕ لە چێژ بێت.

کێشەکانی هەفتەی ڕابردووی ناو ماڵی ڕیاڵ مەدرید یار و نەیاری شۆک کردوە،دوای ئەوەی بۆ چەند جارێک ناو یاریزانەکان بۆتە شەڕ و پێکدادان،کە هەندێک وەک توانج بە تیپی بۆکس و زۆرانبازی وەسفیان دەکرد،بەڵام بەگوێرەی مارکا بێت،ڕیاڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەم یاریە کێشەی نییە و ئامادەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن لە خولی ئەڵمانی یەکسان بوو

یاسین

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

یاسین

گواردیۆلا: یانەکانی بەرامبەر درکیان بە گرنگی یاریزانەکەمان کرد

یاسین