بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی ئێوارەدا. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینین لە نێوان (6-8) کم دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 12-5-2026، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە ئەگەری بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بۆ ناوچەکانی تری هەرێم هەیە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با (10-20) کم/ک دەبێت و لە کاتی ئێوارەدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 32 سبەی 32
سلێمانی ئەمڕۆ 28 سبەی 27
دهۆک ئەمڕۆ 28 سبەی 28
هەڵەبجە ئەمڕۆ 29 سبەی 29
گەرمیان ئەمڕۆ 37 سبەی 37
زاخۆ ئەمڕۆ 28 سبەی 28
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 30 سبەی 28
سۆران ئەمڕۆ 27 سبەی 26
پیرمام ئەمڕۆ 27 سبەی 27
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 21 سبەی 21

