zagros news agency

چێزنێ لەکاتی ئاهەنگی بەدەست هێنانی لالیگا دیاری قەدەغە کراو وەردەگرێت

بارسێلۆنا بۆ جاری 29یەم لەمێژووی خۆیدا توانی نازناوی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت،دوێنێش ئاهەنگی ئەم دەستکەوتەی لەشەقامەکانی شاری بارسێلۆنا لەگەڵ هاندەران ئەنجامدا،بەڵام هەندێک کاری سەیر زیاتر بۆنەکەیان خستە نێو پەڕە و مانشێتی ڕۆژنامەکان،کە چەند کارێکی سەیر کران لەو کاتەدا.

یەکێک لە سەیرترین کارەکان وەرگرتنی ئەو دیاریانە بوون لەلایەن هاندەرانەوە فڕێدەدرانە نێو پاسی یاریزانان،چێزنێی گۆڵپارێز لەو کاتەدا هاندەرێک پاکەتێکی جگەرەی فڕێدا و ئەویش بە پێکەنێنەوە وەریگرت پاشان جگەیەرەیەکی داگیرساند،کە ئەمە بووە جێگای سەرنج و بەپێی یاساش قەدەغەیە.

بەشێکی دیکەی دیاریەکان درێس بوون،بەڵام ئەوەی سەرنجبەر بوو فڕێدانی خواردن و خواردنەوە بوو بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا،کە ئەوانیش بەبێ گوێدانە جۆر و شێوەی خواردنەکە وەریاندەگرت و دەیانخوارد
میدیاکان ئەمەیان وەکو دڵسۆزی یاریزانانی یانە کەتەلۆنیەکە لێکدایەوە،بەڵام هەندێک میدیاش ئەمەیان بەبێ ئاگایی یاریزانەکان مەزەندە کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاماڵ کارڤاخاڵ بلۆک دەکات

یاسین

پلانی تایبەت بۆ ڕۆدری داندراوە

یاسین

سبەی لە پریمەرلیگ ئەم یارییانە بەڕێوەدەچێت

یاسین