باکستان دووبارە جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی بە پشتگیری هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ، کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و پێشخستنی ئاشتیە .
ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، وەک لایەنێکی بێلایەن و بەرپرسیار هەڵسوکەوتی کردووە لە پشتیوانیکردنی گفتوگۆ و دابەزاندنی ئاڵۆزییەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو فڕۆکانەی ئێستا لە خاکی پاکستان هەن، هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێکخستن یان چالاکییە سەربازییەکانەوە نییە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەکان بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی ئاسمانی «نور خان» مابوونەوە، چاوەڕێی قۆناغەکانی داهاتوون
ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، فڕۆکەکان تەنها بۆ ئاسانکردنی گواستنەوە و هاتوچۆی دیپلۆماتەکان هاتبوونە بنکەی نور خان.
باکستان هەروەها جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵە دەربارەی بوونی فڕۆکە ئێرانییەکان لە بنکەی نور خان، ئامانجیان لێکدانەوەی هەوڵەکانی ئاشتی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانە.
لە کۆتاییدا، ئیسلاماباد بە توندی ڕەتیکردەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بوونی فڕۆکە ئێرانییەکان لە بنکەی نور خان دەکەن.

