zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد

ئەمرۆ چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکوومەت دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی کریستیان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان .

باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا، کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپادایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات .

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمەی 195 ملیۆن دۆلار بەشی یەكەمی پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر واژوو كرا

دڵشاد

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

بڕی761 ملیار دینار خرایە سەر هه‌ژماری وەزارەتی دارایی

سەڵاح