zagros news agency

گرژییەکانی گەرووی هورمز تێچووی هاوردەکردن و نرخی کاڵاکان لە عێراقدا بەرز دەکاتەوە

ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بازاڕەکانی عێراق و تێچووی گواستنەوە و دڵنیایی بارە بازرگانییەکانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی زیاد کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لەسەر بەکاربەری ناوخۆیی.

محەمەد تەمیمی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیالە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ی ئایاری 2026) بۆ ماڵپه‌رى (بغداد الیوم) ڕایگەیاند: “گواستنەوەی دەریایی و وشکانی، بڕبڕەی پشتی جووڵەی بازرگانیی عێراق پێکدەهێنن”. ئاماژەی بەوەش کرد کە زیاتر لە 50٪ی کاڵاکان لە ڕێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە دەگەنە وڵات، لەکاتێکدا گواستنەوەی وشکانی لە وڵاتانی دراوسێوە 45٪ی کۆی هاوردەکردن پێکدەهێنێت، بەتایبەت لە بوارەکانی کەرەستەی بیناسازی و ئامێرە قورسەکاندا.

تەمیمی ڕوونی کردەوە کە گواستنەوەی ئاسمانی بە پشکێکی کەم و تەنیا بە 5٪ بەشدارە لەکۆی گشتیی هاوردەکردن، کە زۆربەی کات بۆ ئەو کاڵایانە بەکار دێت، کە خێرا تێکدەچن یان سروشتێکی تایبەتیان هەیە. جەختیشی کردەوە کە بارهەڵگری دەریایی لە ڕێگەی کەنداوی عەرەبی و گواستنەوەی وشکانی، وەک دوو ڕێڕەوە سەرەکی و بێ رکابەرەکەی بازرگانیی عێراق دەمێننەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیالە ئاماژەی بە مەترسییە ئاڵۆزەکانی گەرووی هورمز کرد و گوتی: “ئەم دۆخە ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بارکردن و دڵنیایی (تأمین)، ئەمەش باری دارایی بازرگانانی قورس کردووە و دەرەنجام لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌غدا… به‌هۆى ئاگره‌وه‌ حه‌فت ئه‌ندامى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

یاسین

بەهۆی ئەشکەنجەدانییەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

یاسین