zagros news agency

حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر وتارێک سکاڵا لە نیویۆرک تایمز دەکات

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕێکاری یاسایی دەگرێتە بەر. ئەم بڕیارە دوای بڵاوبوونەوەی وتارێکی نیکۆلاس کریستۆفی نووسەر دێت کە تێیدا تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی قورسی دابووە پاڵ ئیسرائیل بەرانبەر بە فەلەستینییەکان لە زیندانەکاندا.

وتارەکەی کریستۆف بە ناونیشانی “ئەو بێدەنگییەی دەستدرێژی بۆ سەر فەلەستینییەکان ڕووبەڕووی دەبێتەوە” ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئایار لە نیویۆرک تایمز بڵاو کراوەتەوە. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم تۆمەتەی بە “یەکێک لە قێزەونترین و چەواشەکارترین درۆکان” ناو برد کە تا ئێستا دژی حکوومەتی ئیسرائیل بڵاو کرابێتەوە. هەروەها گوتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران و گیدعون سعەری وەزیری دەرەوە، فەرمانیان بە بەرپرسان داوە ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی سکاڵای ناوزڕاندن دژی ئەو بڵاوکراوەیە دەست پێ بکەن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا بەرگریی لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکە کرد و ڕایگەیاند گێڕانەوەی ١٤ ژن و پیاو کە لە وتارەکەدا ئاماژەیان پێ کراوە، ڕاستی و دروستییان سەلمێنراوە و لەگەڵ گێڕانەوەی شاهیدانی دیکە بەراورد کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Open AI کار لەسەر تایبەتمەندیەکی نوێ دەکات

یاسین

چین مووشەکی ئاراستەی دەوروبەری تایوان کرد

یاسین

دیمەشق؛ بەرزبوونەوەی نرخی خواردن هاووڵاتییانی نیگەران کردووە

سەڵاح