ئێكۆ عێراق لە راپۆرتێكدا سێ هەڵبژاردەی سەرەكی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی لە عێراق خستەڕوو، و ئاماژەی كرد كە گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی یەكێكە لە گرنگترین بژاردە ئابوورییەكانی ئێستا.
لە بەیانێكی ڕۆژنامەوانیدا، چاودێری ئابووری ئاماژەی كرد كە قەیرانی تەنگەی هورمز كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر داهاتە دارایییەكانی عێراق هەبووە، جگە لە بوونی كەمی بودجە و بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆیی.
بەپێی راپۆرتەكە، حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سێ ڕێگای سەرەكی لەبەردەمدا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە:
- یەكەم: قەرزكردنی ناوخۆیی، بەو شێوەیەی وەزارەتی دارایی سەند یان حەوالەی خەزێنە دەردەكات و بانكی ناوەندی عێراق دەیانكڕێت بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ حكومەت بەرامبەر سوودێكی دیاریكراو.
- دووەم: گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار، بۆ 150 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار، لەبری 132 هەزار دینار، بە مەبەستی زیادكردنی داهاتی حكومەت بە دینار و كەمكردنەوەی كەمی بودجە.
- سێیەم: قەرزكردنی دەرەكی، وەك ئەوەی لە سەردەمی حكومەتی حەیدەر عەبادی ڕوویدا، كە هەندێك لەو قەرزانە بە مەرج و چاكسازیی دارایی و ئابووری پەیوەست بوون.
ئێكۆ عێراق هەروەها ئاماژەی كرد كە حكومەتی پێشوو چەند ساڵێك ئەم ڕێگای قەرزی ناوخۆییەی بەكار هێناوە، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی هەڵگرتنی فەرمی تا نزیکەی 125.6 ترلیۆن دینار.

